plus4
berî 3 salan
فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگەنەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بە plus4ی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ هێزێکی عێراق هاتنە مەفرەقی سێگۆشەی (قادرکەرەم-نەوجول- کفری) بەمەبەستی دانانی بازگە بەرانبەر ئەو بازگەیەی پۆلیسی هەرێمی لێ جێگیرکراوە.
وتیشی، هێزی پێشمەرگە روبەڕویان وەستایەوەو ناچاریکردن بکشێنەوە.
بەوتەی فەرماندەکەی پێشمەرگە، چەند رۆژێک پێش ئێستا بەغدا بەفەرمی داوایکردووە ئەو بازگەیە بەهاوبەشی لەنێوان پێشمەرگەو سوپا بەڕێوەببرێت بەڵام هێزی پێشمەرگە رەتیکردووەتەوە.





