داواکاری تورکیا
Plus4
پێش ڕۆژێک

🔻توركیا بۆ كاراكردنەوەی بۆڕی نەوتی كەركوك - جیهان مەرجی نوێی هەیە

 

ئەلب ئەرسەلان وەزیری وزەی توركیا رایگەیاند، وڵاتەكەی داوای لە عێراق كردووە لەرێكەوتنی نوێی گواستنەوەی نەوتی كەركوك بە بۆڕی بۆ بەندەری جیهان ، هێڵەكە بەهەموو توانایەوە بەكاربهێندرێت.

 

وەزیری وزەی توركیا لەدوای كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەكەی وتیشی، توانای هێڵی گواستنەوەی نەوتی كەركوك - جیهان ملیۆن و 500 هەزار بەرمیلی رۆژانەیە، بەڵام لەكاتی كاركردنی هێڵەكە بەردەوام لەو بڕە نەوتە كەمتر هەناردەكراوەو ئەوان دەیانەوێت رۆژانە بڕی نەوتی دیاریکراو لەڕێی بۆڕییەکەوە هەناردەی تورکیا بکرێت.

 

لەماوەی رابردوودا رەجەب تەیب ئەردۆغان ئیمزای لەسەر بڕیارێك كرد بۆ كۆتایی هێنان بە رێكەوتنی دەیان ساڵەی نێوان عێراق و توركیا تایبەت بە هەناردەكردنی نەوەت لەرێی بۆڕیەوە بۆ بەندەری جیهان و رێكەوتنەكەش لەتەموزی ساڵی 2026 كۆتایی پێدێت.

 

لەئێستاشدا توركیا خوازیارە رێكەوتنێكی نوێی بە مەرج و لێكتێگەیشتنی نوێ لەگەڵ عێراق ئیمزا بكات