
plus4
پێش 20 کاتژمێر
وەزارەتی دارایی عێراق، داوا لەحکومەتی هەرێم دەكات بەپەلە داهاتی نانەوتی ڕەوانەی عێراق بکات لەگەڵ ئەو بڕە نەوتەی لیژنەكان لەسەری ڕێككەوتوون.
ئەمەش تا دۆخی كێڵگە نەوتییەكان ئاسایی دەبنەوە بۆ ئەوەی مووچەی مانگی 6 بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی بنێرین.
لەئێستاشدا وردبینی لەمووچەی مانگی 6 كۆتایی هاتووەو حكومەتی هەرێم لەهەوڵی كۆكردنەوەی داهاتە تا بۆ بەغدای بنێرێت.
بەپێی زانیارییەکان، ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی 7 لەقۆناغی كۆتایی دایە، هۆکاری دواکەوتنی ئامادەكردنەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەشێك لەفەرمانگەكان لیستی نوێی مووچەیان بە لێبڕینی 3% تەواو نەكردووەو بڕیارە لەچەند ڕؤژێكی كەمی داهاتوودا ئەوانیش ئامادەی بکەن.