سودانی
plus4
پێش 21 کاتژمێر

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەمیانی دیدارێکدا لەمیانی دیدارێکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشەیتد پرێس ڕایگەیاند: هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەكان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم کردەوەی تیرۆریستین.

وتیشی: لەئێستادا لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هاوپەیماناندا كاردەكەین بۆ دەستنیشانكردنی بكەرانی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم.

سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئاشکرایکرد: لەئێستادا عێراق بەچڕی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێم و هێزەکانی هاوپەیمانان کاردەکات، بۆ دەستنیشانکردن و لێپرسینەوە لەئەنجامدەرانی ئەو هێرشانەو بەسزا گەیاندنیان.