کۆبونەوە
Plus4
پێش 19 کاتژمێر

قاسم ئەعرەجی: هێزی هەرێم هێزی عێراقەو ئەوانەی هێرشەکانیان ئەنجامداوە سزادەدرێن

 

قاسم ئەعرەجی؛ ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاشکرایکرد: ئاسایشی هەرێمی كوردستان بەشێكی دانەبڕاوی ئاسایشی عێراقە.

 

ئەعرەجی؛ بەسەرپەرشتیی لیژنەیەكی تایبەتمەند، بەدواداچوون بۆ هێرشەکان دەكات و بەڵگەو ڕاستییەكان لەبارەی هێرشە درۆنییەكان بۆ سەر كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی کورستان كۆدەكەنەوە.

 

قاسم ئەعرەجی لەوبارەیەوە دەڵێت: دوای تەواوبوونی کاری لیژنەکان و ئەنجامانی لێکۆڵینەوەکان، سەرجەم بەڵگەو ڕاستییەكان دەكرێنە ڕاسپاردەو پێشكەش بە خوودی محەمەد شیاع سودانی؛ وەک فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق دەكرێن.

 

دەشڵێت: سوودانی سوورە لەسەر دەستنیشانكردنی ئەو لایەنانەو سزادانیان، بۆیە دەبێت هێرشكەرانی سەر كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم بەسزای خۆیان بگەن.

 

ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیشدا دەڵێت: ئەو هێرشانە زیان بەناوبانگ و ئابووریی عێراق دەگەیەنێت، دڵنیاییدەدەن هێزی هەرێم، هێزی عێراقە.

 

ڕوونیشیکردەوە: دەبێت ئەو هێرشبەرانە بەسزای خۆیان بگەن، ئێمە ئیدانەی ئەو هێرشانە دەكەین، چ لەنێو هەرێم یا بن یا لەدەرەوەی.