فرسەت ئەحمەد
Plus4
پێش 21 کاتژمێر

وەزیری ناوخۆی هەرێم هەڕەشە دەکات: تاسەر هەرێمی کوردستان لەو هێرشە درۆنییانە بێدەنگ نابێت

 

ڕێبەر ئەحمەد؛ وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بەهێرشە درۆنییەکان دەڵێت: تاسەر هەرێم لەئاست هێرشە درۆنییەکان بێدەنگ نابێت.

 

دەشڵێت: لیژنەیەکی هونەری بۆ لێکۆڵینەوە لەهێرشە درۆنییەکان پێکدەهێندرێت، تابزانین لەکوێوە ئاراستەی هەرێم دەکرێن.

 

وتیشی: هیوادارین کار نەگاتە ئەوەی هێرشەکان بە لیژنە چارەسەر نەبن و تاسەر هەرێمی کوردستان لەو هێرشە درۆنییانە بێدەنگ نابێت.