
Plus4
پێش 20 کاتژمێر
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا: بەزووترین کات هێرشکارەکان ڕادەستی یاسا بکەن و تووندترین سزایان بدەن
لەڕاگەیاندراوێكدا، باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا، داوا لەحكومەتی عێراق دەكات، ئەو چەكدارانەی دوێنێ هێرشیانكردە سەر فەرمانگەیەكی سەر بەوەزارەتی كشتوكاڵ دەستگیربكرێن و سزای یاسایی بدرێن.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا دەڵێت: سەرەخۆشی لەبنەماڵەی قوربانیانی هێرشەكەی دوێنێ دەكەین، كە بەدەستی چەكدارانی كەتیبەكانی حیزبوڵڵا كوژران، ئەو ڕێكخراوەش لەلایەن ئەمریكاوە لە لیستی تیرۆردایەو لەچوارچێوەی هێزەكانی حەشدی شەعبیدایە.
هەر لەڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە: هێرشەكەی دوێنێی ئەو گرووپە بۆ سەر فەرمانگەیەكی سەر بەوەزارەتی كشتوكاڵ، بووە هۆی كوژران و برینداربوونی پۆلیس و هاووڵاتیانی بێتاوان.
داواش لەحكومەتی عێراق دەكات، ڕێكاریی یاسایی دەرحەق بەو چەكدارانەو سەركردەكانیان بگرێتەبەرو بێ دواكەوتن ڕادەستی دادگایان بكات، ئەو بابەتە بۆ پاراستنی سەروەریی یاساو ڕێگریكردنە لەدووبارە بوونەوەی ڕووداوی هاوشێوە.