
plus4
پێش مانگێک
عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی راگەیاندنی سەر بە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق
رایگەیاند، لە دوو رۆژی داهاتوودا پڕۆسەی وردبینی ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتایی پێدێت و پاشان ناوەکانیان رەوانەی لێکۆڵینەوەی ئەمنی و یاسایی و ریشەکێشکردنی بەعــ،،ـس دەکرێت.
دەشڵێت، حەوت هەزارو 900 کەس خۆیان کاندیدکردووە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان، بەڵام 46یان بەهۆکاری جیاواز دورخراونەتەوە، بەشێوەیەک 11 کاندید ئاڵوگۆڕیان پێکراوە بە خاوەن بڕوانامەی زانکۆ، سێ کاندیدی پیاوش ئاڵوگۆڕیان پێکراوە بە سێ کاندیدی ژن.
ئەوەشی ئاشکراکرد، 5ی مانگی ئابی داهاتوو تیروپشک بۆ ناوی کاندیدەکان دەکرێت و پاشان ژمارەکانیان رادەگەیەندرێت.