وەفدی هەرێم
plus4
پێش 5 کاتژمێر

دوای ئەوەی بڕیاربوو چەند ڕۆژێکی کەم دوای گەیشتنی پارەی مووچەی مانگی پێنج، پارەی مووچەی مانگەکانی شەش و حەوتیش بگاتە هەرێم، وەفدێک سەردانی بەغدا دەکات.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لەحکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد: ئەمڕۆ وەفدێکی حکومەتی هەرێم بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بەغدا دەکات.

سەردانی وەفدەکەی هەرێم بەمەبەستی داواکردنی مووچەی مانگەکانی شەش و حەوت و تەواوکردنی ڕێکارو داواکارییەکانی بەغدایە بۆ مووچەی هەردوو مانگی 6 و 7ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.