کێشەی مووچە
Plus4
پێش مانگێک

مەسرور بارزانی سەبارەت بەمووچە جارێکیتر هێرشدەکاتەوە سەر بەغدا

 

مەسرور بارزانی؛ سەرۆک وەزیرانی هەرێم، جارێکیتر سەبارەت بەمووچە هێرشدەکاتەوە سەر بەغداو حکومەتی عێراق بەهەوڵدان بۆ لاوازکردنی هەرێم تۆمەتباریدەکات.

 

مەسرور بارزانی:

 

 🔸 گەورەترین ڕێگری لەبەردەم پەیوەندیی باشی ئێمە لەگەڵ بەغدا، ئیرادەی سیاسییە.

 

 🔸 بەغدا تۆمەتبارە بەوەی هەموو کارتێکی فشار بەکاردەهێنێت بۆ پەراوێزخستن و لاوازکردنی هەرێم.

 

 🔸 بەکارهێنانی پرسی مووچە کارتی فشاری سیاسییە، جێگەی داخە کە مووچە بووەتە کارتی فشاری سیاسی.

 

🔸 هیچ ئیرادەیەکی سیاسی لەبەغداوە نییە بۆ جێبەجێکردنی ماددەی 140 سەبارەت بەکەرکوک.

 

🔸 ئێمە دەزانین کێ لەپشت ئەو هێرشانەوەیە کە بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرانە سەر دامەزراوە نەوتییەکان، بەڵام چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکەین.

 

🔸 هێرشەکان هاوکات بوون لەگەڵ واژۆکردنی گرێبەستی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان لەکەرتی وزەدا.

 

🔸 ئەمریکا هاوپەیمانمانەو زانیاریی هەواڵگریی لەگەڵدا ئاڵوگۆڕدەکەین سەبارەت بەهێرشکردنە سەر دامەزراوە نەوتییەکانمان.

 

🔸 هەندێک لەو کێڵگانەی هێرشیانکراوەتە سەر لەلایەن کۆمپانیاکانی ئەوانەوە بەڕێوەدەبرێن.

 

🔸 کورد دەیەوێت پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، وەک بەشی خۆی بمێنێتەوە.

 

🔸 دەرگای گفتوگۆ بۆ چارەسەر بەکراوەیی دەهێڵینەوەو ئامادەین بۆ گفتوگۆیەکی نوێ لەسەر دۆسیەی نەوت و گاز.

 

🔸 پێویستە بەغدا سەرکەوتنەکانی هەرێم بەسەرکەوتنی هەموو عێراق بزانێت، وەک هەنگاوێک بەرەو بوونیادنانی متمانە.