
Plus4
پێش 9 کاتژمێر
لێبڕینی مووچە دەستپێدەکاتەوە
لەمووچەی مانگی حەوتەوە، سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان لە 3%ی مووچەى بنەڕەتییان بۆ 10 ساڵى ڕابردوویان لێدەبڕێت و فەرمانبەران بەسێ ساڵ لێیان وەردەگیرێتەوەو خانەنشینانیش بەماوەی پێنج ساڵ.
لێبڕینی 3%، لەسەر داواى وەزارەتى دارایی عێراق و بۆ جێبەجێکردنى یاساى خانەنشینیی یەکگرتووى عێراقە.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکى باڵا لەوەزارەتى دارایی هەرێمەوە پشتڕاستیدەکاتەوەو دەڵێت: شێوازى لێبڕینى 3% لەمووچەى فەرمانبەران و خانەنشینان، پەیوەستە بەمووچەى بنەڕەتىی فەرمانبەران لەماوەى 10 ساڵى ڕابردوودا.
ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات کە مووچەى بنەڕەتیى هەر 10 ساڵەکە کۆدەکرێتەوە، پاشان لە3% لەسەرجەمى بنەڕەتى دەردەکرێت و فەرمانبەران بە 36 مانگ و خانەنشینان بە 60 مانگ لێیان وەردەگیرێتەوە.
جەختیشدەکاتەوە کە لێبڕینى لە 3% لەمووچەى فەرمانبەران لەڕێکارەکانى جێبەجێکردنى یاساى خانەنشینیی یەکگرتووى عێراقەو پێشتر لەهەرێمیش لە 7% لەمووچەى خانەنشینان دەبڕدرا، بەڵام بەهاوتاکردنى مووچەى خانەنشینانى هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵ داواکراوەو لێبڕینى مووچەش زیادبکرێت لە 7%وە بۆ لە 10%و لەیەکى حەوتەوە بڕیارى لێبڕینى مووچە جێبەجێدەکرێت.