خالد شواني
Plus4
پێش 9 کاتژمێر

🔻نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری دادی عێراق: د. خالید شوانی کێشەی قەدەغەکردنی زمانی کوردی چارەسەردەکات

 

ئەمڕۆ د. خالید شوانی وەزیری دادی حکومەتی عێراق، لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵای عێراق، تاوتوێی دوا نووسراو و بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵایان کرد.

 

بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا کە تایبەتبوو بەپابەندکردنی خوێندکاران تەنها بەزمانی عەرەبییەوەو قەدەغەکردنی زمانی کوردی لەتاقیكرنەوەكانی زانكۆی كەركوك و زانكۆكانی تر.

 

قەدەغەكردنی وەرگێڕانی پرسیارەكان و وەڵامدانەوە بەزمانی كوردیش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوەو بەوهۆیەوە د. خالید شوانی وەک یەکەم وەزیری کورد لەسەر ئەم بابەتە هاتە سەر هێڵ.

 

بۆ ئەو مەبەستە وەزیری خوێندنی باڵای عێراقی لەلێکەوتەکانی ئەم بڕیارە ئاگادارکردەوە، لەبەرامبەردا وەزیری خوێندنی باڵا بڕیای چارەسەرکردنی کێشەکەی داو بەڵێنیشیدا تاقیكرنەوەكان بەهەمان میكانیزمی ساڵانی ڕابردوو ئەنجامبدرێت.