
Plus4
پێش 10 کاتژمێر
🔻وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ناراستەوخۆ زمانی کوردی لەکەرکوک قەدەغە دەکات
زانکۆی کەرکوک، گشتاندنی بە نوسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ هەموو کۆلێژەکان کردووەو بەشێوەیەکی ناراستەوخۆ زمانی کوردی قەدەغە دەکات.
لەنوسراوەکەدا کە رەوانەی زانکۆکەکانی کەرکوک، دیالەو موسڵ کراوە.. دەڵێت: کۆلێژەکانتان پابەند بکەن پرسیارەکان بە زمانی خوێندنەکە بێت و نابێت وەرگێڕانی بۆ بکرێت بۆ سەر زمانی تر، بەهەمان شێوە وەڵامەکانیش.
دەشڵێت: هەموو دامەزراوە حکومی و ئەهلییەکان پابەند بکەن بەم بڕیارەو پرسیار وەرنەگێڕنە سەر زمانی تر بەپێچەوانەوە بەرپرسیارێتیی یاسایی دەکەوێتە ئەستۆتان.
پێشتر بەپێی بڕیارێک رێگە درابوو خوێندکارانی خوێندنی کوردی بە کوردی وەڵام بدەنەوە بەڵام لەئێستادا ئەو نوسراوانەی پێشتر هەڵوەشاونەتەوە.
بەپێی ئەم نوسراوەش، ئێستا خوێندکارانی کورد تەنها لە بەشی کوردی زانکۆی کەرکوک دەتووانن بە کوردی وەڵام بدەنەوە.