
Plus4
پێش مانگێک
وەفدی دەم پارتی سەبارەت بەکۆبوونەوەیان لەگەڵ ئۆجەلان ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە
وەفدی دەم پارتی سەبارەت بەسەردانەکەی دوێنێیان بۆ زیندانیی ئیمراڵی، ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پـ.ـەکـ.ـەکـ.ـە بڵاوکردەوە.
لەڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: لەزیندانی ئیمراڵی، کۆبوونەوەیەکی سێ کاتژمێرو نیویمان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئەنجامداو بیروڕامان ئاڵوگۆڕکرد لەسەر ئەو کۆبوونەوانەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا، لەگەڵ سەرۆک کۆمارو وەزیری دادو سەرکردەی پارتە سیاسییەکان، ئەنجامماندا.
هەر بەپێی ئەو ڕاگەیاندراوە: ئۆجەلان لەبارەی مەراسیمی چەکدانانی پـ.ـەکـ.ـەکـ.ـە وتوویەتی: شێوازی ئەنجامدانی ڕێوڕەسمەکەی بەلاوە گرنگ و بەبایەخ بووە.