
Plus4
پێش 6 ڕۆژ
وەزارەتی گواستنەوە لەسەر پچڕانی هێڵی ئینتەرنێت لە 12ی شەو تا 6ی بەیانی ڕوونکردنەوە دەدات
لەڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی عێراق، لەسەر پچڕانی هێڵی ئینتەرنێت لە 12ی شەو تا 6ی بەیان ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت: ئەو دەنگۆیانەی لەڕێگەی پلاتفۆرمەکانی میدیاو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە سەبارەت بەبڕینی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لەکاتژمێر 12ی شەو تا 6ی بەیانی بڵاوکراونەتەوە، هەواڵگەلی ناڕاستن و هیچ بنەمایەکی ڕاستیان نییە.
داوا لەهاووڵاتیان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات وردو بەرپرسیارانە مامەڵەبکەن لەگواستنەوەی زانیاری.
داواشدەکات بۆ وەرگرتنی زانیاری دروست پشت بەسەرچاوە فەرمییەکانی وەزارەتەکەیان ببەستن، بەمەبەستی پاراستنی متمانەو دوورکەوتنەوە لەزانیاری چەواشەکارانە.