
Plus4
پێش 15 کاتژمێر
ڕوونکردنەوەیەک لەوەزارەتی دارایی هەرێمەوە سەبارەت بە لێبڕینی مووچە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری سەر بەوەزارەتی دارایی هەرێم، لەڕوونکردنەوەیەکدا ئاشکرایدەکات: ئەو لێبڕینەی لەمووچەی فەرمانبەراندایە کە تەنها 1%ی مووچەی بنەڕەتییە لەسەر داوای وەزارەتی پلاندانانی عێراقە.
وەزارەتی دارایی بەم سێ خاڵە، بەرچاوڕوونی بەمووچەخۆران دەدات:
1- سەبارەت بەو لێبڕینەی کە تەنها لە (1%)ی مووچەی بنەڕەتیی فەرمانبەرانە، لەسەر داواکاریی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بۆ تۆمارکردن و دروستکردنی ژمارەی وەزیفییە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڕاوە.
2- ئەو لێبڕینە بۆسەرجەم فەرمانبەرانی عێراق بووە، تەنها فەرمانبەرانی هەمیشەیی و ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانە دەگرێتەوە کە مووچەکانیان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خەرجدەکرێت، بەهیچ جۆرێک خانەنشینان و سوودمەندانی چاودێریی کۆمەڵایەتی ناگرێتەوە.
3- ئەو لێبڕینە تەنها بۆ یەکجارەو لەمووچەی مانگی پێنج لەلایەن عێراقەوە جێبەجێکراوە.
وەزارەتی دارایی هەرێم، فەرمانبەران دڵنیادەکاتەوە کە ئەو بابەتە هیچ پەیوەندیی بەپرۆژەی هەژماری من؛ەوە نییەو بڕیارەکە لەبەغداوەیە.