
Plus4
پێش ڕۆژێک
دۆناڵد ترەمپ: لەئاگربەستی غـ.ـەززە کشاینەوە تا حـ.ـەمـ.ـاس بەتەواوی بڕووخێت
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کشانەوەی وڵاتەکەی لەدانووستانەکانی ئاگربەستی غەززە لەنێوان ئیسرائیل و فەڵەستین ڕاگەیاند.
لەوبارەیەوە ترەمپ دەڵێت: لەدانووستانەکانی ئاگربەستی غەززە کشاینەوەو پێموایە حەماس بەمزووانە لەنێودەچێت.
سەرۆکی ئەمریکا پێیوایە، حەماس دەزانێت دوای گەڕاندنەوەی بارمتەکانی ئیسرائیل چی ڕوودەدات، هەر بۆیە نایانەوێت بگەنە هیچ ڕێککەوتنێک، بۆیە دەبێت شەڕ بەردەوامبێت و حەماسیش لەنێوببرێت.
وتیشی: قسەکانی ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا لەبارەی دانپێدانان بەدەوڵەتی فەڵەستین، هیچ بەهاو واتایەکیان نییە.