ئەفسەری خانم
Plus4
پێش 16 کاتژمێر

🔶هەلێک هاتووەتە پێش بۆ دامەزراندنی کوڕو کچەکانمان بەپلەی ئەفسەر لەسەر راژەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق..

 

🔶لەئێستادا دەرگای وەرگرتنی گەنجان ( کوڕو کچ ) بۆ بون بەئەفسەر کراوەتەوە، ئەوانەی دەرچوی شەشی ئامادەیین لەگەڵ ئەوانەشی کە بکالوريوس -يان هەیە.

 

🔶 کۆلێژی پۆلیسی یەکەم و دووەم/ خوێندکارانی دەرچوی شەشی ئامادەیی وەرەگرێت.. خولەکە بۆ ماوەی سێ ساڵە و دوواتر دەبێتە ئەفسەرو لە وەزارەتی ناوخۆ دەستبەکار دەبێت.

 

🔶ئەوانەشی دەرچوی کۆلێژەکانی پزیشکی، ئەندازیاری، زانست، یاساو پەروەردەن.. دەتووانن خۆیان تۆمار بکەن بۆ "پەیمانگەی پێشخستنی تواناکانی ئاسایش و کارگێڕی" کە ماوەکەی 9 مانگە و دەبنە ئەفسەر لەوەزارەتی ناوخۆ.

 

🔶ئەگەر دەرچوی کۆلێژی پزیشکی بیت یەکسەر دوو ئەستێرە وەرەگریت.. دەرچوی ئەندازیاریش پلە بەرزکردنەوەی بۆ مولازمی یەکەم ساڵێک پێش دەخرێت.

 

🔶ناو تۆمارکردنەکە لەرێگەی ئەپلیکەیشنی ( عین عێراق )ـــە و مەرجەکانیش دەبێت تەمەنی لە 25 ساڵ زیاتر نەبێت، باڵایشی 168 سانتیم کەمتر نەبێت.

 

🔻 لینکی ئەپلیکەیشنی (عەین عێراق) کە پێویستە لەمۆبایلەکەت دایبگریت و ناوی خۆت تۆمار بکەیت بۆ بەشداریکردن لەخولەکان:

 

IOS : https://apps.apple.com/ae/app/id6740897723

 

Android : https://play.google.com/store/apps/details?id=com.moi.ayniq