
Plus4
پێش 12 کاتژمێر
کاروان یاروەیس بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیاند، بڕیاری بەقەزاکردنی ناحیەی قەرەتەپە، سەرپێچیەکی ئاشکرای دەستور و یاسا بەرکارەکانی عیراقەو دژی سازانی سیاسی و پێکەوەژیانی پێکهاتەکانی سنوورەکەیە.
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی رونیشیکردەوە، لەچەند رۆژی رابردوودا، هەوڵەکانیان چرکردوەتەوەو سەردانی ناحیەی کۆکسیان کردووە و نارەزایی خەڵک و ئیدارەو و لایەنە سیاسیەکانی سنورەکەیان گەیاندووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد توانیویانە پشتیوانی 105 پەرلەمانتار و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانی و عیراقیەکان بەدەستبهێنن و دوای ئاراستەکردنی یاداشتێک بۆ سەرۆکایەتیەکانی عیراق، توانرا ناحیەی کۆکس و کوڵەجۆی زەنگاباد لەپیلانەکە دەربهێنن.
وتیشی، ئەگەر بەقەزابوونی قەرەتەپە بچێتەسەر بۆ عەرەبی سوننەو دەستکاری باری دیمۆگرافی و جوگرافی و ئیداری ناوچەکانی مادەی 140 بکرێت، ئەوە لەداهاتوودا مەترسی گەورەتر لەسەر چارەنوسی ئەو ناوچانە و کورد دروست دەبێت.
هاوکات دڵنیایشیدا کە لە لەهەوڵەکانیان بەردەوام دەبن و چۆن کۆکس و کوڵەجۆیان لەنێو پیلانەکە دەرهێنا ئاواش دەبێت کۆی پیلانی بەقەزاکردنی قەرەتەپە هەڵوەشێنینەوە.