
Plus4
پێش ڕۆژێک
دەستەی کەشناسیی عێراق: لەم دوو ڕۆژەدا گەر بۆ کاری زۆر گرنگ نەبوو لەماڵ نەچنە دەرەوە
دەستەی کەشناسیی عێراق، ئەمڕۆ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت: پلەکانی گەرما لەئەمڕۆو دوو ڕۆژی داهاتووەوە دەگەنە لووتکە.
دەشڵێت: لەهەریەک لەپارێزگاکانی بەسرەو میسان و بابل، پلەکانی گەرما دەگەنە سەرووی 50 پلەی سیلیزی و لەسەرجەم پارێزگاکانی تری عێراقیشدا دەگاتە سەروو 45 پلە، لەکەرکوکیش پلەی گەرما 47 پلەی سیلیزی دەبێت.
هۆشداریی بەهاووڵاتیانیش دا گەر لەدوو ڕۆژی داهاتوودا بۆ کاری زۆر گرنگ و پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە، چوونکە بەرزیی پلەی گەرما زیان بە تەندروستیان دەگەیەنێت.