
Plus4
پێش 8 کاتژمێر
هەسەدە: مەحاڵە لەم دۆخەدا چەک دابنێین و به‌رگری له‌گه‌له‌كه‌مان ده‌كەین له‌هه‌ر كوێیه‌ك بێت
وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایگەیاند: بەهیچ شێوەیەک لەم کاتەدا چەکەکانمان ڕادەست ناکەین و ڕاده‌ستكردنی چه‌ك له‌م دۆخەدا مه‌حاڵه.
ئه‌بجه‌ر داود، وته‌بێژی هه‌سه‌ده وتیشی: ده‌كرێت به‌پێی ڕێككه‌وتنێكی ده‌ستووری تێكه‌ڵ به‌سوپای سوریا بکرێین، بەڵام بەو مەرجەی دان بەتایبەتمەندیی هێزەكانمان و پێکهاتەی کوردی‌دا بنرێت.
دەشڵێت: بە لەبەرچاوگرتنی گرژییە بەردەوامەکانی سوریا‌و هه‌ڕه‌شه‌كانی د11عـ.ـش، مه‌حاڵه لەئێستادا چه‌ك دابنێن.
ناوبراو جەختیکردەوە: کە هێزەكانمان له‌گه‌ڵ شه‌ڕدا نین، به‌ڵام به‌رگری له‌گه‌له‌كه‌مان ده‌كەین له‌هه‌ر كوێیه‌ك بێت.