عێڕاق و ئەمریکا
Plus4
پێش ڕۆژێک

ئەمریکا؛ سەبارەت بەمووچەو نەوتی هەرێم هۆشداری و پەیامی تووند دەداتە سودانی

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ناوەرۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی مارک ڕۆبیۆ؛ وەزیری دەرەوەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی؛ سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوکردەوە.

 

مارکۆ ڕۆبیۆ بۆ سودانی: دەبێت لەمەولا مووچەی هەرێمی کوردستان بە بەردەوامی دابەشبکرێت.

 

مارکۆ ڕۆبیۆ بۆ سودانی: دەبێت بەزووترین کات هەناردە کردنەوەی نەوت لەرێگەی بۆریی عێراق - تورکیا دەستپێبکاتەوە.

 

مارکۆ ڕۆبیۆ بۆ سودانی: پێویستە ڕێگری لەو هێرشانە بکرێت کە دەکرێنە سەر کۆمپانیا ئەمریکییەکان لەهەرێمی کوردستان.

 

مارکۆ ڕۆبیۆ بۆ سودانی: دەبێت لێپرسینەوە لەو کەسانە بکرێت کە دەستیان هەبووە لەهێرشەکانی ئەم دواییەی سەر كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان.

 

مارکۆ ڕۆبیۆ بۆ سودانی: ئەمریكا پاڵپشتی عێراقە لەڕوبەڕوبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییەکان.

 

مارکۆ ڕۆبیۆ بۆ سودانی: نیگەرانین لە پرۆژە یاسای دەستەی حـ.ـەشدی شـ.ـەعبی لەئێستادا لەپەرلەمانی عێراقە.

 

مارکۆ ڕۆبیۆ بۆ سودانی: پرۆژە یاسای دەستەی حەشـ.ـدی شـ.ـەعبی دەبێتە هۆی بەدامەزراوەیی کردنی نفوزی ئێران لە عێراق.

 

مارکۆ ڕۆبیۆ بۆ سودانی: پرۆژە یاسای دەستەی حەشـ.ـدی شـ.ـەعبی سەروەریی عێراق لاواز دەکات.