
Plus4
پێش 9 کاتژمێر
لەبەر کێشەی تەکنیکی ئەمڕۆ پارە بۆ هەرێم نەنێردراو سبەی پارەکە ڕەوانە دەکرێت
حسێن عەلاوی؛ ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد: بەهۆی چەند ڕێكارێكی تەكنیكییەوە ڕەوانەکردنی مووچە دواكەوتووە، مووچە هیچ گرفتێكی نییەو سبەی دەنێردرێت.
عەلاوی وتیشی: عێراق ئەركی سەرشانی جێبەجێدەكات و مووچە دەنێردرێت، بەڵام لەبەرامبەردا هەرێم پابەندییەكەی جێبەجێكردووەو داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا كراوە، گرنگ ئەوەیە پابەندییەکە درێژخایەن بێت.
ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: بڕیارەكان لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانەوە وەك خۆی جێبەجێدەكرێن و دەبێت ماف و شایستە داراییەكانی مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق خەرجبكرێن.