هەلەبجە
Plus4
پێش 8 کاتژمێر

🔻دادگای فیدڕاڵی عێراق سکاڵاکانی دژی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی رەتکردەوە

 

دادگای فیدڕاڵی عێراق دوو سکاڵای چەند پەرلەمانتارێکی عێراقی رەتکردەوە کە دژی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تۆمارکرابوون.

 

سکاڵاکان دژی دەنگدانبووە لەسەر یاساکەو تێدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە نیساب تەواو نەبووە لەوکاتەی دەنگی لەسەر دراوە.

 

بەمەش هیچ ئاستەنگێک لەبەردەم بەپارێزگابوونی هەڵەبجە نەماو وەکو پارێزگایەکی عێراقی لەچوارچێوەی هەرێمی کوردستان مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.