
Plus4
پێش 8 کاتژمێر
بەپەلەو بەفەرمی.. عێراق مووچەی مانگی پێنجی هەرێمی خەرج کرد
کەمێک بەر لەئێستا، وەزارەتی دارایی بەفەرمی بڵاویکردەوە کە دەستیکردووە بەخەرجکردنی مووچەی مانگی 5ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق، دوای پابەندبوونی هەرێم بەڕێککەوتنی نێوانیانەوە، بڕیاردرا بەناردنی پارەی پێویست بۆ مووچەی هەرێم.
لەئێستاشدا وەزارەتی دارایی عێراق پارەی پێویستی بۆ مووچەی مانگی ئایار ڕادەستی هەرێم کردووە.
ئەمەش پاش ئەوەی هەر ئەمڕۆ هەرێم 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرد.