ڕێکەوتی نەوت
Plus4
پێش 8 کاتژمێر

تورکیا بۆ عێراق: دەبێت ڕێککەوتنێکی نوێ بۆ گواستنەوەی نەوت واژۆ بکرێت

 

 

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکرد: لەهەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی گواستنەوەی نەوت لەڕێگەی بۆریی تورکیاوە ئاگادارکراونەتەوەو دەبێت ڕێککەوتنێکی نوێ واژۆ بکرێت.

 

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لەوەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: ڕێککەوتنی گواستنەوەی نەوت بەبۆری لەنێوان تورکیاو عێراقدا لەساڵی 1973 واژۆ کراوەو لەساڵی 2010 هەموارکراوەتەوە، بەپێی ڕێککەوتنەکە، دەتوانرێت کۆتایی بەڕێککەوتنەکە بهێنرێت بەخواستی یەکێک لەلایەنەکان، بەو مەرجەی ساڵێک بەر لەهەڵوەشاندنەوەکەی، وڵاتی یەکەم، وڵاتی دووەم ئاگاداربکاتەوە.

 

وتیشی: تورکیا؛ لەهەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنەکە عێراقی ئاگادارکردووەتەوە، نووسراوی فەرمیش بۆ وەزارەتی نەوت هاتووە کە تورکیا دەیەوێت بەئەنجامدانی ڕێککەوتنێکی نوێ ئامانجی فراوانتر لەخۆبگرێت.