
Plus4
پێش 8 کاتژمێر
وەزارەتى دارایى هەرێم 120 ملیار دیناری خستە سەر هەژمارى بانکى وەزارەتى دارایی عێراق
بەشی گەنجینەی فیدراڵی داهاتی نانەوتیی هەرێمی خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
کەمێک بەر لەئێستا، وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند: بڕی 120 ملیار دیناری داهاتى نانەوتیى خستە سەر هەژمارى بانکى وەزارەتى دارایی عێراق.
لەڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: ئەمڕۆ بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایاری ساڵی ( ٢٠٢٥ ) کە بڕەکەی (١٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) سەدو بیست ملیار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.