
Plus4
پێش 10 کاتژمێر
🔻بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی ئەمریکا پرسی موچەی فەرمانبەرانی تاوتوێکرد.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە سەختی دۆخی هاونیشتمانییان بە گشتی و مووچەخۆران بە تایبەتی کرد و رایگەیاند، نابێت ئەو لێکتێگەیشتنەی لەسەر مووچە کراوە بەربەستی بۆ دروستبکرێت، هەوڵی خۆمان خستووەتەگەڕ بۆ جێبەجێکردنی و بەردەوام لەگەڵ تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پەیوەندیداین.
وتیشی، ئێستا دەبێت تیمە تەکنیکییەکان ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن و هەر ئاستەنگێک بێتە پێشەوە دەبێت هەوڵی چارەسەرکردنی بدەن.
لای خۆیەوە، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا رۆڵی سەرۆکی یەکێتی لە نزیککردنەوەی لایەنەکان بۆ گەیشتنە لێکتێگەیشتن بەرزنرخاند.