زانا نةبةز
plus4
پێش ٢ ساڵ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی (زەند نەبەز ئەحمەد کوردە) کوڕی لیوای کۆچکردوو نەبەز ئەحمەد کوردە و برازای سەرکردەی یەکێتی بەرزان ئەحمەد کوردە، بە کوژراوی گەیاندراوەتە نەخۆشخانە، کەسوکارەکەی دەڵێن " لەنێو ژورەکەی خۆیدا خۆی کوشتووە."

زەند تەمەنی ٢٢ ساڵە و ئەمساڵ زانکۆی تەواو کردووە”.

بنەماڵەی ئەحمەد کوردە، بنەماڵەیەکی دیار و ناسراوی سلێمانین و رۆڵێکی زۆریان لە خەبات و تێکۆشانی شۆڕشی نوێ هەبووە.

ساڵی ٢٠١٢، لیوا نەبەز ئەحمەد کوردە لێپرسراوی بەشی چاودێری و پشکنینی هێزەکانی 70ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا.