عبداللە
Plus4
پێش 5 کاتژمێر

عەبدوڵای کوێخا موبارەک: سەرمایەدارانی کورد یاخوا داوەشێن کە لەئاست خەڵکەکەتان چاوتان شۆڕکردووە

 

عەبدوڵای کوێخا موبارەک؛ کادیری دیاری پارتی دیموکراتی کوردستان ڕەخنەی تووند لەسەرمایەدارو خاوەن کۆمپانیاکان دەگرێت کە لەم دۆخەدا هاوکاری خەڵک ناکەن و دەڵێت یاخوا داوەشێن.

 

دەقی پەیامەکەی:

 

یاخوا داوەشێن کۆمپانیاو سەرمایەدارانی کورد کە لە ئاست ئەم برسێتی و بارودۆخە خراپەی خەڵکەکەتان چاوتان شۆڕکردووە

 

باشە چیتان لێکەمەبێتەوە ئەگەر بە هەموتان بڕی ٥٠٠ هەزار دینار بۆ هەر موچە خۆرێک بەناوی هاوکاریەوە کۆبکەنەوە و بۆ یەکجاریش بێت ئەو چاکەیە لەگەڵ خەڵکی خۆتان بکەن؟.

 

لە ساڵی ٢٠١٠ تا ساڵی ٢٠١٨ ئیشوکارێکی باشمان هەبوو کە مانگانە نزیکەی ٢٥ ملیون دینارمان بۆ دەمایەوە، لیستێکمان لە ناوی خەڵکی کەم دەرامەتی دەوروبەری خۆمان دروستکردبوو لە ١٥٠ هەزار تا ٥٠٠ هەزار بە گوێرەی بارودۆخی کەسەکە و کۆی گشتی مانگانە نزیکەی نۆ ملیون دینارمان دەدا بەو خەڵکە کەم دەرامەتانە کە دەکاتە ٣٦٪ ئەو قازانجەی هەمانبوو، بەو کارە هیچ زیانمان نەکرد و لە برسا نەمردین و بە سەربەرزی و خۆشەویستیەکی زۆرەوە لە ناو خەڵکی خۆمان ماینەوە.