نرخی دۆلار
Plus4
پێش 5 کاتژمێر

دۆلار هاڕەی کردو بەراورد بەچەند ساڵی ڕابردوو نزمترین ئاستی تۆمارکرد

 

نرخی دۆلار لەبازاڕەکاندا ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.

 

لەوبارەیەوە عومەر مامۆ؛ جێگری یەکەمی سەرۆکی ژووری بازرگانیی کەرکوک بە plus4 ی ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ لەبازاڕەکانی کەرکوک، 100 دۆلاری ئەمریکی بە 138 هەزارو 750 دینار مامەڵەی پێوە کراوە.

 

ناوبراو هۆکاری ئەم دابەزینە بەرچاوەی بەهای دۆلاری بۆ سستیی جموجۆڵە بازرگانییەکان و کەمیی خواست و زۆریی خستنەڕوو لەسەر دۆلار گەڕاندەوە.