ئەردوغان
plus4
پێش مانگێک

تورکیا کۆتایی بە رێکەوتنی گواستنەوەی نەوتی عێراق هێنا

بەپێی رۆژنامەی فەرمی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، بڕیاری داوە رێككەوتنی بۆریی نەوتی خاو كە ساڵی 1973 لەنێوان توركیا و عێراق واژوو كرابوو لە رۆژی 27ی تەمووزی 2026 ەوە کۆتایی پێبێت.

رۆژنامەکە باسی لەوەکردووە بڕیارەكەدا بە ژمارە 10113 دەرچووەو تێیدا هاتووە، لە 27ی تەمووزی ساڵی 2026 رێككەوتنەكە و سەرجەم پرۆتۆكۆل و بەڵگەنامە هاوپێچەكانی دیكە كە پەیوەستن بەو بابەتەوە، هەڵدەوەشێنەوەو کاریان پێ ناکرێت.