
plus4
پێش 8 کاتژمێر
ئەمڕۆ، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریدا بەخەرجکردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی خۆی لەعێراق.
بۆ ئەو مەبەستە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند: دەستیانکردووە بەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی تەمموز.
وەزارەتەکەی تەیف سامی لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری لەوەزارەتی دارایی دەستیکردووە بەخەرجکردنی مووچەی مانگی حەوت.
لەبەیاننامەکەدا هاتووە: وەزارەتەکە داوای لەسەرجەم یەکەکانی خەرجکردن لەوەزارەتەکان و پارێزگاکان کردووە پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکانەوە بکەن بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی پێدانی مووچەو دڵنیابوون لەپابەندبوون بەمەرجەکانی بوودجەی مانگانە.
ئەمە لەکاتێکدایە ماوەی 80 ڕۆژە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە، بەڵام عێراق لەپێدانی مووچە بەمووجەخۆرانی خۆی نەوەستاوە.