
plus4
پێش 8 کاتژمێر
ماڵپەری فەرمیی دادگای فیدراڵی بڵاویکردەوە: سکاڵاکەی ڕائید مالیکی پووچەڵ و سکاڵای باسم غرێباویش ڕەتکراوەتەوە.
هەردوو سکاڵاکەش سەبارەت بەگرێبەستەکانی ئەم دواییەی نەوت و گازی هەرێمەوە بوو کە لەلایەن هەردوو پەرلەمانتار لەڕائید مالیکی و باسم غرێباوی، لەدژی سەرۆک وەزیران و وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێم تۆمارکرابوون.
سکاڵاکان داوایان دەکرد گرێبەستەکانی هەرێم کە مانگی ئایاری ئەمساڵ لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای ئەمریکی (وێستێرن زاگرۆس و ئێچ کەی ئێن ئینێرجی) بۆ وەبەرهێنان لەکێڵگەکانی نەوتی (میران و تۆپخانەو گردەمیر) واژۆی کردبوون، بەنادەستووری لەقەڵەم بدرێن و بەتاڵبکرێنەوە.
بەڵام دواجار دادگای فیدراڵی بڕیاریدا بەڕەتکردنەوەو پووچەڵکردنەوەی سکاڵای هەردوو پەرلەمانتارە سکاڵاکارەکە.