شاندی یەکێتی
plus4
پێش مانگێک

ئەمرۆ شاندی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی کۆبوەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی پەرلەمانتار ملا کریم شکور مەبەستی سەردانەکە گەیاندنی چەند داواکارییەکی پەیوەندیدار بووە بە مافی هاوڵاتییان و سەرۆکوەزیران رەزامەندی لەبارەیانەوە دەربڕیوە کە بەشێکیان پیکھاتوون لەم چەند پرۆژەیەی خوارەوە کە لە #خورماتوو ئەنجام دەدرێت:

1️⃣-تەواوکردنی هۆڵێکی گەورەی بۆنەکان لە گەڕەکی کۆماری.

2️⃣-تەواوکردنی یاریگایەکی 11یاریزانی تەواونەکراو لە گەڕەکی کۆماری.

3️⃣-تەواوکردنی یاریگایەکی 7یاریزانی تەواونەکراو لە گەڕەکی کۆماری.

4️⃣-نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی ڕێگای نەوجول-وارانی.