
plus4
پێش 10 کاتژمێر
کۆمیسیۆنی باڵای سەربخۆی هەڵبژاردنەکان ئاشکرایکرد: سێ کاندیدی پیاو لەخۆپاڵاوتن دوورخراونەوەو کاندیدانی ژن لەجێگەیان دانران.
لەوبارەیەوە عیماد جه‌میل؛ سه‌رۆكی تیمی ڕاگه‌یاندنی كۆمسیۆنەکە دەڵێت: پرۆسه‌ی وردبینی بۆ كاندیدی لیستەکان، تاكۆتایی مانگی ته‌ممووز به‌رده‌وام دەبێت و تائێستاش، 46 كاندید بەهۆی ئەوەی مه‌رجه‌كانی كاندیدبوونیان وه‌ک پێویست تێدا نه‌بووه دوورخراونه‌ته‌وه.
ڕوونیشیکردەوە: به‌پێی یاساکانی کۆمیسیۆن، پێویسته كاندیدی لیست و هاوپه‌یمانێتییه‌كان کەمتر لە %20یان، بڕوانامه‌ی دبلۆم و ئاماده‌یی یا هاوتای ئه‌و بڕوانامانه‌یان هه‌بێت، بەوهۆیەوە 11 كاندید دوورخراونه‌ته‌وەو لەجێی ئه‌وان كاندیدی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس دانراون.
ناوبراو ئاشکرایکرد: نابێت رڕێژەی کاندیدانی ژن له 25% كه‌متربێت، بۆیە سێ كاندیدی پیاو دوورخراونەتەوەو لەبری ئەوان ژنان دانراوە بۆ تەواوکردنی ڕێژەکە.