مووچە
plus4
پێش 10 کاتژمێر

ماڵپەڕی (بغداد الیوم)ی عێراقی بڵاویکردەوە: ڕۆژی سێشەممە دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج دەکرێت.

ماڵپەڕەکە نووسیویەتی: هەرێمی کوردستان چاوەڕێی دەستپێکردنی قۆناغ بەقۆناغی خەرجکردنی مووچە دەکات، ڕۆژی سێشەممەش، دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج دەکرێت.

ماڵپەڕەکە لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاند: سبەی یەکشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی دەخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

ئەو ماڵپەڕە دەشڵێت: رۆژی دووشەممە بەغدا مووچەی مانگی پێنج ڕەوانەی هەرێم دەکات و ڕۆژی سێشەممەش دەست بەدابەشکردنی بەسەر مووچە دەکرێت.