بۆردوومانی ئاسمانی
Plus4
پێش 6 کاتژمێر

ئەنجامدەری هێرشە درۆنییەکەی ئەمڕۆ ئاشکرا بوو

 

نوێترین زانیارییەکان لەبارەی ئەو درۆنەی لەسنووری پێنجوێن ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج و کەسێکی کوشت بڵاوکرایەوە.

 

بەپێی زانیارییەکان، هێرشە درۆنییەکەى پێنجوێن تورکیا ئەنجامیداوەو بۆسەر ئەندامانی پـ.ـەکـ.ـەکـ.ـە بووە.

 

لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە: هێرشە درۆنییەکەی ئەمڕۆی پێنجوێن، لەلایەن تورکیاوە ئەنجامدراوەو بۆ سەر گـ.ـەریـ.ـلاکـ.ـانی پـ.ـەکـ.ـەکـ.ـەبووە.

 

هەرچەندە سەرەتا وترا دوو کەس لەسەر ماتۆسکیلێک بوون و بە درۆنێک کراونەتە ئامانج، بەڵام دەرکەوت ئەو دوو کەسە لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا بوون نەک ماتۆڕسکیل.

 

لەوبارەیەوە کامەران مەلا عوسمان، ڕێکخەرى تیمى کوردستانى ڕێکخراوى CPTى ئەمریکى پشتڕاستیکردەوە کە هێرشەکە لەلایەن سوپاى تورکیاوە ئەنجامدراوەو بەهۆیەوە ئەندامێک پارتى ژیانى ئازادىی کوردستان کوژراوەو کەسێکیتریش کە لەنێو ئۆتۆمبێلەکە لەگەڵیدا تریش بەسەختی برینداربووە.

 

هێرشەکە لەگوندی شیوە گوێزانی سنووری ناحیەی گەرمک بووە لەقەزای پێنجوێنی سەر بەپارێزگای سلێمانی.