
Plus4
پێش 8 کاتژمێر
🔻براکەی کوشتووەو پارچە پارچەشی کردووە.. فەرماندەی پۆلیس پێی دەڵێت: " ناتوانم وەک مرۆڤ سەیرت بکەم چونکە تۆ مرۆڤ نیت "
لەپارێزگەی دیوانییە، هاوڵاتییەک بە دەمانچە براکەی کوشتووەو دوواتر تەرمەکەی کردووەتە سێ پارچەوەو هەر پارچەیەکی لەشوێنێک فڕێ داوە تاوەکو نەدۆزرێتەوە.
مانگێک پێش ئێستا بەشێک لەتەرمەکەی دۆزراوەتەوە، نەهێشتنی تاوانی دیوانییەو هێزێکی تایبەت دووای چاودێرییەکی ورد بۆیان دەرکەوتووە براکەیەتی و دەستگیریان کردووە.
فەرماندەی پۆلیسی دیوانییە بە تۆمەتبارەکە دەڵێت: چۆن دەست چوەتە کوشتنی براکەت، دوواتر چۆن تەرمەکەییت شێواندووە؟ ناتوانم وەک مرۆڤ سەیرت بکەم..".