
Plus4
پێش 8 کاتژمێر
دیسانەوە درۆن کەسێکى کوشت و کەسێکى تر بریندارکرد
ئەمڕۆ، درۆن لەسنوورى گەرمکی سەر بە پێنجوێن، ماتۆڕسکیلێکى بەئامانج گرتووەو بەهۆیەوه کەسێک شەهیدبووەو کەسێکى تریش بریندارە.
لەوبارەیەوە حاکم زیاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەرى ناحیەى گەرمک ڕایگەیاند: درۆنەکە لەگوندى شێوە گوێزانى نزیک مەرزى سەیرانبەن ماتۆڕسکیلێکی بەئامانجگ گرتووەو ماتۆڕسکیلەکە دوو کەسى لەسەربووە.
دەشڵێت: نازانین ئەو کەسانەى لەلایەن درۆنەکەوە بەئامانج گیراون کێن، بەڵام یەکێک لەو دوو کەسە شەهیدبووەو ئەوەى تریشیان بەسەختى بریندارە.