ئاگر
Plus4
پێش 9 کاتژمێر

بڕیاردرا 17 بەرپرس و فەرمانبەر دووربخرێنەوەو 3 ئەفسەریش دەستبەسەر بکرێن

 

 

لیژنەی لێکۆڵینەوە لەروداوی ئاگرکەوتنەوەکەی هایبەر مارکێتەکەی شاری کوت کە بەفەرمانی سەرۆک وەزیران پێکهێنرا، بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی 17 فەرمانبەر بەشێوەیەکی کاتی تاوەکو لێکۆڵینەوەو رێوشوێنەکان تەواودەبن کە بریتین لە: 

 

 1. بەڕیوەبەری هۆبەی گەشتوگوزاری کوت

 2. بەڕێوەبەری شارەوانی کوت

 3. بەڕیوەبەری پێشوتری شارەوانی کوت

 4. بەرپرسی پێشوی فەرمانگەی ئاو

 5. فەرمانبەری بەرپرس لەداهاتی ئاوی کوت

 6. بەریرسی پێشوی لیژنەی لابردنی زیادەڕەوی

 7. بەرپرسی پێشوتری زیادەڕەوی

 8. چاودێری پێشوی هۆبەی زیادەڕەوی

 9. بەڕێوەبەری سەنتەری سەڵامەتی

 10. بەڕێوەبەری کەرتی یەکەمی تەندروستی

 11. بەڕێوەبەری هۆبەی چاودێری کەرتی یەکەمی تەندروستی

 12. هۆبەی چاودێری یەکەمی کوت

 13. هۆبەی چاودێری کەرتی تەندروستی کوت

 14. بەڕێوەبەری پردو رێکاوبانی ئێستاو یاریدەدەری پێشوی شارەوانی 

 15. بەرپرسی هۆبەی زیادەڕەی

 16. بەرپرسی وەحدەی زیادەرەوی کەرتی کەفائات 

 17. فەرمانبەری وەحدەی زیادەڕەوی کەرتی کەفائات. 

 

هەروەک بڕیاردرا بەدەستگیرکردنی سێ ئەفسەر کە بریتین لە:

 

 1. بەڕێوەبەری بەشی ئەمنی گەشتوگوزار  

 2. بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی

 3. فەرماندەی کەرتی یەکەمی بەرگری شارستانی.