لێکۆڵینەوە
Plus4
پێش 8 کاتژمێر

🔻عێراق لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە بەئامانج گرتنی رادارەکانی بەدرۆن کۆتایی پێهێناو گەیشتە چەند ئەنجامێک

 

ئەو لیژنە باڵایەی کە لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە تایبەت بە ڵێکۆڵینەوە لە بەئامانجگرتنی چەند رادارێک لەرێی فڕۆکتی بێ فڕۆکەوانەوە کۆتایی بە لێکۆڵینەوەکانی هێناو لیژەنەکە گەیشتوەتە چەند ئەنجامێک کە بەم شێوەیەیە:

 

🔸 دەستنیشانکردنی سەرچاوەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی لە هێرشەکاندا بەکارهێنراون، کە دەرکەوتووە کڵاوەی جەنگی بە کێشی جیاواز هەڵگرتووەو لە دەرەوەی عێراق دروستکران.

 

🔸چاودێریکردنی شوێنی هەڵدانی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە بەوردی و دەرکەوتووە لە چەند شوێنێکی دیاریکراوی نێو خاکی عێراقەوە هەڵدراون.

 

🔸دەستنیشانکردنی ئەو لایەنانەی بەشدارن لە ئەنجامدان و هەماهەنگیکردن بۆ ئەنجامدانی ئەو کردەوە دوژمنکارانە.

 

🔸ئەو شیکارییە تەکنیکیە گشتگیریەی بۆ سیستەمی کۆنترۆڵ و پەیوەندییەکانی کارپێکردنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکاندا بەکاردەهێنرێن ئەنجامدران، هوکارێکبوون تا دەزگا هەواڵگرییەکان بتوانن زانیاری ورد کۆبکەنەوە ئەمەش سوودی هەبووە بۆ لێکۆڵینەوەکان .

 

🔸ئەوە بۆ لیژنەی لێکۆڵینەوە پشتڕاست بوەتەوە کە هەموو ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە خۆکوژییانەی لە بەمانجگرتنی رادارەکاندا بەکارهێنراون لە یەک جۆرن، ئەمەش بەڕوونی ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەنجامدەرەکە یەک لایەنە.

 

🔸 ڕێکاری یاسایی لەدژی هەموو ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە پەیوەندییان بەو هێرشانەوە هەیەو ڕەوانەی دادگاکانی عێراق دەکرێن بۆ ئەوەی سزاکەی خۆیان وەربگرن.