
plus4
پێش 9 کاتژمێر
محەممەد جەمیل میاحی پارێزگاری واست رایگەیاند : بە هۆی ئەو ئاگرەی بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە لەباڵەخانەی مۆڵی هایبەر مارکێت لە شارەکەمان کەوتەوە ، ٦١ کەس لە ژن و پیا و مناڵ لە ئاگرەکەی کوت گیانیان لەدەستداوە کە زۆربەیان بە هۆی دوکەڵەوە خنکاون و ١٤ـی دیکەش بریندار بوون .
پارێزگاری کوت سەرەخۆشی خۆی و ئیدارەی پارێزگای ئاراستەی کەس و کاری قوربانیان کرد بۆ ماوەی سێ رۆژش ماتەمینی راگەیاندرا لە پارێزگاکە.
راشیگەیاند لایەنی پەیوەندیدار دەستیان کردوەبە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری روداوەکە داوای یاساییان تۆمار کردوە لەسەر خاوەنی موڵکەکەو مارکێتەەکە هەموو ئەوانەی پەیوەندیدارن بە روداوەکەوە، لە ماوەی ٤٨ کاتژمێر هەموو راستیەکان ئاشکرا دەکەین .