
Plus4
پێش 16 کاتژمێر
🔻سودانی لەسەر رێکەوتنەکەی لەگەڵ هەرێم بڕیاریداو سبەی کۆبونەوەی کۆتایی دەکرێت
سەرچاوەیەک ئاگادار رایگەیاند ، نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرجەم وەزیرانی حکومەتی عێراق ئاگادارکردوەتەوە کە سبەی ئامادەی کۆبونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیران بن .
وتیشی، کۆبونەوەکە بۆ ئیمزاکردنی رەشنوسی رێکەوتنی نێوان هەردوو حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستانە تایبەت بە رادەستکردنی داهاتە نەوتی و نانەوتی هەرێم و ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
هاوکات بەپێی سەرچاوەیەکی دیکە ،سودانی رەشنوسەکەی خوێندوتەوەو وتویەتی کە بەو رەشنوسی رێکەوتنە رازییە.
هەر سەبارت بەو پرسە بڕیارە ئەمشەو کۆبونەوەی ئیئتیلافی ئیدارەی دەوڵەت لەبەغداد بەرێوەبچێت کە سەرجەم ئەو لایەنانە دەگرێتەوە کە پێکهێنەری حکومەتن
هەر ئەمشەو بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی جارێکی دیکە گەڕایەوە بەغداد بۆ بەشداریکردن لەو کۆبونەوەیە.