سامانە سروشتیەکان
plus4
پێش 13 کاتژمێر

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەسەر هێرشە درۆنییەکان هاتە وەڵام و بەهێرسی تیرۆریستی ناویدەبات

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی بەیانیی ئەمڕۆ بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکان بڵاوکردەوەو بەهێرشی تیرۆریستی ناوی بردن.

🔸 سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لەڕێگەی درۆنی بۆمبرێژکراوەوە ژمارەیەک هێرشی تیرۆریستی کرانەسەر کێڵگەکانی نەوتی تاوکێ و پیشخابوورو عەین سفنی لەئیدارەی سەربەخۆی زاخۆو قەزای شێخانی سەر بەپارێزگای دهۆک.

🔸 هەرچەندە هێرشەکان زیانی گیانییان نەبووە، بەڵام زیانێکی زۆر بە ژێرخانی کێڵگەکان کەوتووە.

🔸 مەبەست لەهێرشەکان بۆ لێدانی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان و دروستکردنی مەترسییە لەسەر سەلامەتیی کارمەندانی مەدەنی کەرتی وزە.

🔸 داوا لەسەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان لەحکومەتی فیدراڵی و کومەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین بەزووترین کات بێنە سەرخەت بۆ پاراستنی گیانی کارمەندانی مەدەنی و ئەمنیەتی وزەو ڕێگریکردن لەهێرشی تر بۆسەر کەرتی وزەی کوردستان

🔸 هەموو هەوڵێکی خۆمان بۆ پاراستنی گیانی کارمەندانی کەرتی وزەو پێگەی ستراتیجی خۆی لەدابینکردنی سەقامگیری وزە لەناوچەکەو جیهان دەخەینەگەڕ.