
plus4
پێش 6 کاتژمێر
باندێکی مەترسیدار دەستگیرکران و سەرۆکی باندەکەش لەکەرکوک کەوتە داوەکەوە ،
لەئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا لەسەڵاحەدین، باندێکی مەترسیدار دەستگیرکرا کە بەشدارن لەساختەکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل و چەندین کاری کەم وێنەی ساختەکارییان ئەنجامداوەو دەزگا ئەمنییەکانیش بەباندێکی مەترسیدار ناوزەندیان دەکەن.
باندەکە لە سێ تۆمەتبار پێکهاتبوون و تۆمەتبارە سەرەکییەکەش لەشاری کەرکوک دەستگیرکرا.
دەستگیرکردنی ئەم باندە لەئەنجامی هەماهەنگیی نێوان فەرماندەیی پۆلیس و دەزگای هەواڵگری نیشتمانی و بەڕێوەبەرایەتیی تەکنەلۆژیای زانیاریی سەڵاحەدین هات کە سەر بەدەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی بوو.
تۆمەتباری سەرەکیی ئەم باندە لەنێو پارێزگای کەرکوک، بەهاوکاریی هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک دەستگیرکرا.
لەهەڵمەتێکیشدا دەست بەسەر وەرشەیەکی دروستکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێلدا گیراوە کە بۆ ساختەکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل بەکاردەهێنراو کەرەستەی لۆجیستی و ئامێری جۆراوجۆری تێدابوو کە لەکاری ساختەکاریی کەم وێنەدا بەکارهێنرابوون.