
plus4
پێش 14 کاتژمێر
بەهۆی هێرشە درۆنییەکانەوە بەرهەمهێنانی نەوت لەکێڵگەکانی تاوکێ و پیشخابوور ڕاگیرا
پاش هێرشە درۆنییەکانی بەیانیی ئەمڕۆ، کۆمپانیای DNO ی نەرویجی، بەشێوەیەکی کاتی بەرهەمهێنانی نەوتیان لەهەردوو کێڵگەی تاوکێ و پێشخابوور ڕاگرت.
یەکێک لەتەقینەوەکان لەکێڵگەی تاوکێ لەکۆگایەکی بچووکی نەوت ڕوویداوە، تەقینەوەکانی تریش لەدامەزراوەکانی بەرهەمهێنان بووە لەکێڵگەی پیشخابوور.
هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە، بەڵام کۆمپانیای ناوبراو سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیەو دەڵێت: پاش هەڵسەنگاندنەکان بۆ زیانەکان، دەست بە بەرهەمهێنانی نەوت دەکەینەوە.
کێڵگەی نەوتی تاوکێ، دووەم گەورەترین کێڵگەی نەوتی هەرێمی کوردستانە.