درۆن
plus4
پێش 15 کاتژمێر

بە سێ درۆنی بۆمبرێژکراو هێرشکرایە سەر کێڵگەکانی نەوتی DNO لە تاوکێ و پێشخابوور

 

بەیانیی ئەمڕۆ، سەرەتا لەڕێگەی دوو درۆنی بۆمبرێژکراو هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە پێشخابوور لەئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.

پاش کاتژمێرێکیش لەوە لەڕێگەی درۆنێکی تری بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لەتاوکێ لەهەمان سنوور.

کەمێک پێش ئێستاش لەڕێگەی درۆنێکی تری بۆمبڕێژکراوەوە، هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی هاند ئۆیڵی ئەمریکی لە باعەدرێی سنووری پارێزگای دهۆک.

بەپێی زانیارییەکان، هێرشەکان جگە لەزیانی ماددی کە بەکێڵگەکان کەوتوونن، هیچ زیانی گیانییان لێنەکەوتووەتەوە.