
Plus4
پێش 6 کاتژمێر
🔻کۆبونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و سودانی کۆتایی هات
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی کردوە لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
دەشڵێت لە دیدارەکەدا چەند پرسێک تاوتوێکراون وەکو پرسی رادەستکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێمی کوردستان و ناردنی مووچەی فەرمانبەران.
هەروەها جەختیان لە گرنگی هەماهەنگی و کارکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە گوێرەی دەستووری و یاساییە کارپێکراوەکان و بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی کردوەتەوە.