کێشەی مووچە
Plus4
پێش 7 کاتژمێر

🔻حکومەتی عێراق لەسەر هێرشەکان بۆ سەر هەرێم هاتە دەنگ

 

سەباح نوعمان وتەبێژی فەرمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لەراگەیەندراوێکدا دەڵێت: دوو کێڵگەی نەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیان کرایە سەر کە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی عێراق، ئەوەش دەستدرێژیکردنە بۆ سەر هەوڵەکانی دەوڵەت بۆ بەرقەرارکردنی سەقامگیری.

 

دەشڵێت: سروشتی ئەم کارە تاوانکاریانە و کاتەکانیان ئاماژە بە بوونی مەبەستی قێزەون دەکات بە مەبەستی چاندنی ئاژاوە و زیانگەیاندن بە عێراق و دامودەزگا گرنگەکانی.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان فەرمانی بە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە کە دەستبەجێ لێکۆڵینەوەیەکی فراوان بکەن بۆ دەستنیشانکردنی ئەو کەسانەی لە پشت ئەو هێرشانەوە بوون و ڕێوشوێنی یەکلاکەرەوە بگرنەبەر بۆ لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەو هێرشانە بەبێ هیچ نەرنی نواندنێک و دوو دڵییەک.

 

وتەبێژی فەرماندە هێزە چەکدارەکان ئەوەش دەڵیت: حکومەتی عێراق بە هەموو دامەزراوەکان و دەزگاکانییەوە ڕێگە بە هیچ هەڕەشەیەک نادات بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق و هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی دامەزراوە گرنگەکان و بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو کارانە و پاراستنی سەروەری عێراق و مافەکانی گەلەکەی.